لە سنووری سەنگەسەر کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون


وێستگەنیوز_

لە گوندی دوو گۆمانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان دوو خێزان و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، لە گوندی دوو گۆمانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان دوو خێزان و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بە ناوی "عەلی فەقێ" کوژرا، کە پێشەی پێشمەرگەیە و خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.

لەبارەی رووداوەکەوە نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە میدیاکانی راگەیاند، "شەڕەکە لەنێوان دوو خێزاندا بووە کە هەردووکیان ئامۆزا و کەسوکاری یەکترن".

ئەمیر حەسەن، پەیامنێری ویستگەنیوز لە سنووری ئێدارەی راپەڕین رایگەیاند، "هۆکاری شەرەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارە، یەکێک لە بریدارەکان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە."

راستوخۆ لە دوای روداوەکە پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری شەڕەکە دەکەن.


PM:02:57:11/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت