عەلی حەمەساڵح: هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم بە 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و هەناردی بەرمیلێک نەوت ڕازی نین
وێستگەنیوز_
عەلی حەمەساڵح لەبارەی دۆخی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2024 دەڵێت: "پێدەچیت گرفتەکە ئاڵۆزتر ببێت؛ هەتا ئێستا هەرێم بە 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و هەناردی بەرمیلێک نەوت ڕازی نین."
عەلی حەمەساڵح لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشانی'لەبارەی دۆخی مووچەوە.. بۆ سێ مانگی ئەم ساڵ و دواتر'، نوسیویەتی: "وەزارەتی دارایی عێراق چەندین ڕەخنەو تێبینی هەیە بۆ لیستی موچەی مانگی 10 و گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا بەشە بوودجەی پەسەند نەکردووە ئەمەش دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانە، فەرمان بە وەزارەتی دارایی بکات."
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە سبەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێتە هەولێر و دواتر سلێمانی؛ و بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 10 بکاتە دیاری دەستی، ئەی مانگی ئایندەو دواتر!".
هەروەها دەڵێت: "ئێستا لە عێراق کار بۆ هەمواری یاسای بودجەی 2025 دەکرێت، ئەوەی هەیە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمە بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام تا ئەم ساتە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و هەناردی بەرمیلێک نەوت ڕازی نین؛ پێدەچێت گرفتەکە ئالۆزتر بێت."
PM:12:03:11/11/2024
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت