ئەفسەرێکی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە فیشەکێک لە کاتی دەوامی فەرمیدا خۆی دەکوژێت
وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا
کەمێک لەمەوبەر لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەفسەرێک بە فیشەکێک لە کاتی دەوامی فەرمیدا خۆی دەکوژێت.
سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەو ئەفسەرە ناوی موقەدەم هاوژین عەبدوڵڵا ئەحمەدە و لە دایکبووی 1983 بووە و لە بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەوامی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەم جۆرە بووە، ئەو ئەفسەرەی خۆی کوشتووە، "پاش ئەوەی چووەتە سەر دەوامی ئاسایی خۆی، دواتر چووەتە بەشی B-2- گەراجی بەرێوەبەرایەتییەکە و لەسەر کورسییەک دانیشتووە و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
سەرچاوە تایبەتەکەی وێستگەنیوز باسی لەوەشکرد، "ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە."
لە ئێستادا تیمی تەندروستی لە شوێنی رووداوەکەن و تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی دەگوازنەوە.
وێستگەنیوز هەوڵیدا زانیاری زیاتر لە پۆلیسی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت وەربگرێت، بەڵام بێ وەڵام بوو.
PM:12:03:11/11/2024
ئهم بابهته 5924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت