بکوژی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا
وێستگەنیو-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیەی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو ٢٠٢٤/١١/٩ لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی (ص، ع، أ) لە رووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی ( م، ج ،ع ) تەمەن ٢٢ساڵ دەستگیرکرا".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
PM:01:38:10/11/2024
ئهم بابهته 3704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت