عەلی حەمە ساڵح: داهاتی نەوتی هەرێم سفر دۆلارە بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق
وێستگەنیوز-
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە بارەی چارەنووسی موچە و پەیوەست بە دۆسیەی نەوت چەند زانیارییەک ئاشکرادەکات.
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، "لە مانگی 11ی ساڵی رابردووە بۆ ئەمساڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی 120 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتەکەی سفر دۆلارە بۆ خێزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق".
ئاماژەی بەوەکرد، "مووچەی مانگی 10 دواکەوتووە بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان دەیەوێت حکومەتی عێراق هەموو مانگێک ترلیۆنێکی بداتێ بۆ مووچە بەبێ ئەوەی هەرێم داهات بدات بە عێراق".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەئێستادا ئامادە دەکرێت بۆ هەمواری یاسای بودجەی 2025 دەکرێت، لە هەموارەکەدا دۆسیەی نەوتی هەرێم دێتە ئاراوە، ئەمەش ئەگەر هەیە پەیوەست بکرێت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە".
PM:09:29:09/11/2024
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت