ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا
وێستگەنیوز_
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەک کوژرا، ئاسایش تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاسایشی سلێمانی، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، "شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک ڕووادوێکی تەقەکردن ڕووی دا."
هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووداوەکەدا کەسێک بە ناوی (ب،ف،ع) کوژرا، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر کرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، "ئەو کەسەی کوژراوە ناوی بەڵێن فەرهاد عەبدوڵڵا یە، تەمەنی 23 ساڵە؛ ناوبراو دوو مانگە ژیانی هاوسەری پێک هیناوە و دەوترێت ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆ بووە."
PM:08:44:08/11/2024
ئهم بابهته 2300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت