واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ بارانبارین راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسیش واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ بارانبارینی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "زۆرترین باران له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌بارێت.


ئاراس جه‌بار شاره‌زای‌ كه‌شناسی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه‌ 10/11/2024 حاڵه‌تێكی لاوازی ناسه‌قامگیری كه‌ش كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای سووره‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی رۆژئاواو و ناوه‌راستی عێراق ده‌گرێته‌وه‌".

ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌ 11/11/2024 كاریگه‌رییه‌كانی درێژ ئه‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بارانێكی كه‌م بۆ مامناوه‌ند به‌شێوه‌ی پچر پچر و تاوه‌ باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چالاكبوونی ھه‌وره‌ بروسكه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "كاریگه‌ری زیاتر ئه‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژھه‌ڵات و رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئێواره‌ی ھه‌مان رۆژ دووشه‌ممه‌ كاریگه‌ری ئه‌و بارانبارینه‌ كۆتایی پێدێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2 بۆ 4 پله‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "رێژه‌ی بارانی پێشبینیكراو به‌پێی‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پارێزگای سلێمانی 8 تا 20 ملم

پارێزگای ھه‌ولێر 1 تا 8 ملم

پارێزگای دھۆك 1 تا 5 ملم

پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ 5 تا 10 ملم

پارێزگای كه‌ركوك 1 تا 2 ملم

ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 تا 2 ملم

ئیداره‌ی راپه‌رین 3 تا 8 ملم

ئیداره‌ی سۆران 10 تا 20 ملم


AM:11:59:08/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 3868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت