ئه‌و 3 كه‌سه‌ی له كه‌یسی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا، كوردن
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له كه‌یسی كوشتنی موحسین فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2020دا سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا، كوردن و یه‌كێكیان خه‌ڵكی شاری سلێمانی-یه.
دوێنێ سێشه‌ممه وێستگه‌نیوز له ئاژانسی فرانس پرێسه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ كه‌سدا له دۆسیه‌ی كوشتنی موحسین فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمی له ساڵی 2020دا ده‌ركردووه.
ئه‌سغه‌ر جیهانگیر، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران وتی: "رێكاره یاساییه‌كانی ئه‌م سێ تۆمه‌تباره له دادگای ورمێ ئه‌نجامدراون، و له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و له ئێستادا دۆسیه‌كه له قۆناغی تانه لێداندایه".
له تشرینی دووه‌می 2020 موحسین فه‌خریزاده له نزیك تاران له هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كوژرا. ئێران ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌و هێرشه تۆمه‌تبار كرد.
ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییه‌كانی ئێران پێشتر ڕایانگه‌یاند كه هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی به به‌كارهێنانی بۆمب و چه‌كی دۆشكه كه له دووره‌وه ته‌قێنراوه ئه‌نجامدراوه. ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
جیهانگیر وتی: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، سێ كه‌س له كۆی هه‌شت كه‌س كه له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ده‌ستگیركرابوون، تۆمه‌تباركران به سیخوڕیكردن بۆ ڕژێمی داگیركه‌ری ئیسرائیل".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره " گومانیان لێده‌كرێت كه‌ره‌سته‌یان بۆ ئێران بۆ تیرۆركردنی شه‌هید فه‌خریزاده له‌ژێر په‌رده‌ی قاچاخی خواردنه‌وه كحولییه‌كاندا گواستبێته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان له هه‌واڵیكدا سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كان رایگه‌یاند كه "ئه‌و سێ كورده بریتین له ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، هاووڵاتیی خه‌ڵكی سلێمانی كه له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێوه به تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسراییل" سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه، ئه‌و سێ كورده له مانگی شه‌شی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ده‌زگای ئه‌من له شاری ورمێ.
ئه‌م سێ كه‌سه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ورمێ خراونه‌ته ژیر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه و دوای زیاتر له 3 مانگ مۆڵه‌تیان پێ دراوه به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
لێكۆڵه‌ره ئه‌منییه‌كانی ئێران ئه‌و سێ كه‌سه‌یان تۆمه‌تبار كردووه به "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" و "گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی له كوشتنی فه‌خریزاده‌دا به‌كارهێنراون.
ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی كه دوو كۆڵبه‌ر بوون، له‌گه‌ڵ ره‌سول ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، كاسبكاری خه‌ڵكی سلێمانی كاریان كردووه و سه‌ره‌تا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس‌دا ناچار بوون دان به تاوانباربوونی خۆیاندا بنێن.
موحسین فه‌خریزاده به‌هۆی رۆڵی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا كه‌وته ژێر سزاكانی ئه‌مریكا.
له ساڵی 2018دا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل فه‌خریزاده‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ربازی نهێنی ناوبرد كه ئێران له‌مێژه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
PM:11:48:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 12184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت