له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی دۆڵه‌ڕوت-مێرگه‌پان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی دۆڵه‌ڕوت-مێرگه‌پان له سنووری پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربوون.
	
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی دۆڵه‌ڕوت-مێرگه‌پان له سنووری پارێزگای سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.
	
سامان نادر به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت: "به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س برینداربوون".
	
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "له رووداوه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س برینداربوون".
	
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دووان له برینداره‌كان منداڵن و چواره‌كه‌ی تر گه‌وره‌ن و برینی یه‌كێكیشیان سه‌خته.
	
	
	
        
        PM:06:26:06/11/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2496
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت