کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی باران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باریوە کە رێژەکەی 6.6 ملیمە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارین بەمجۆرەیە، سلێمانى 0.2 ملیم، دهۆک دڵۆپ دڵۆپ، ئاکرێ 0.4 ملیم، بامەرنێ 0.2 ملیم، بارزان 3.8 ملیم، حاجى ئۆمەران 0.6 ملیم، بازیان 3.8 ملیم، کەلار 0.2 ملیم، خەبات 0.2 ملیم، سۆران 6.6 ملیم، پێنجوێن 3.0 ملیم، رەواندز 0.6 ملیم، مێرگەسور 1.8 ملیم، سیدەکان 5.0 ملیم، چۆمان 5.0 ملیم.


PM:11:12:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت