قوباد تاڵه‌بانی و كونسوڵی توركیا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنیان تاووتوێ كرد


وێستگه‌نیوز-
جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی چاكسازیخوازیمان بۆ داهاتوو هه‌یه‌".


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌یدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه‌، هاتووه‌ كه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر كرد و پێكه‌وه‌ له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2024 به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ باره‌ی نه‌خشه‌ڕێی پاش هه‌ڵبژاردن و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و بارودۆخی گشتی ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی چاكسازیخوازییان بۆ داهاتوو هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی توركیا، ئاماژه‌ی به‌ گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا.


PM:06:20:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو