Oil Price: به‌غدا هه‌وڵده‌دات كۆتایی به نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بهێنێت
وێستگه‌نیوز-
نوسه‌رێك له ماڵپه‌ڕی "Oil Price"ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، عێراق چالاكانه كار بۆ كۆتاییهێنان به پێگه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له رێی رێوشوێنه یاسایی و ئابوورییه‌كانه‌وه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كی بخات، له‌وانه‌ش یاسایه‌كی نوێی یه‌كگرتوو بۆ نه‌وت.
سیمۆن واتكینز له وتارێكدا له ماڵپه‌ڕی "Oil Price" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وڵاته زلهێزه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئێران، توركیا، روسیا و چین پاڵپشتی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوا له ناوچه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی وزه كۆنترۆڵ بكه‌ن. روسیا و چین وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له كه‌رتی نه‌وتی عێراق زیاد كردووه، هاوكات كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانی رۆژئاوا توانای كوردستانی بۆ هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی لاواز كردووه.
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه كه "هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 20ی مانگی رابردوودا، به‌ڵگه‌ی بوێری گه‌لی كوردی عێراقه، به‌و پێیه‌ی زۆرێكیان به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڵگه‌ی شكستی به‌رده‌وامی سیاسییه‌كانی هه‌رێمه له زۆربه‌ی ئاسته‌كاندا به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان جیاوازی دروست ناكات له‌وه‌ی كه به‌غدا، تاران و ئه‌نقه‌ره پلانیان بۆ گه‌لی هه‌رێم داناوه".
بازاڕه‌كانی نه‌وت
ئه‌و نووسه‌ره روونیكردووه‌ته‌وه كه بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت، تاكه رێگه‌چاره‌ی به‌رده‌وام بۆ كۆتاییهێنان به‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی له 25ی ئازاری 2023ه‌وه به‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ له كوردستانی عێراقه‌وه بۆ توركیا سه‌پێندراوه، كۆتاییهێنانه به هه‌ر رێوشوێنێكی واتادار بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌ی بیرهێنایه‌وه كه دوای ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017، ئه‌ندامانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران چوونه ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت. به‌رپرسانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران به روونی به ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیان راگه‌یاند كه به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نابێت.
له هه‌مانكاتدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بۆری كه‌ركوك-جه‌یهانی كرد، كه نه‌وت له كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌رێكی توركیا ده‌گوازێته‌وه كه له‌و كاته‌دا رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ده‌هێنا كه به پایه‌ی سه‌ره‌كی ئابووری هه‌رێمی عێراق داده‌نرا.
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی روسیا له كۆتایی ساڵی 2017 كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی مۆسكۆ كۆنترۆڵی كه‌رتی نه‌وتی له كوردستانی عێراق گرته ئه‌ستۆ.
كوردستان و ڕۆژئاوا
سه‌ره‌ڕای ئه‌م كۆنتڕۆڵه، په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی كوردستان و رۆژئاوا ئاسته‌نگێك بوو له‌به‌رده‌م پلانه‌كانی روسیا و چین، به‌و پێیه‌ی رۆژئاوا به به‌ریتانیا و ئه‌مریكاشه‌وه له قۆناغه‌كانی پێشوودا به‌ڵێنیان به كورد دابوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی خۆی. له‌گه‌ڵ هاتنی چین له ساڵی 2020 بۆ پاڵپشتیكردنی روسیا، هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بوون، به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی له فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وت.
ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه "هاتنی پاره‌ی بودجه له به‌غداوه جێی متمانه نه‌بێت، خێراكردنی رێوشوێنه‌كانی دادگاییكردن له دژی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت، نه‌گرتنه‌به‌ری هیچ رێوشوێنێك بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ له كوردستانه‌وه بۆ توركیا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كی یه‌كگرتووی نه‌وت كه هه‌موو شتێك له به‌غداوه به‌ڕێوه‌ببرێت".
فاكته‌ری به‌هێز بۆ یه‌كڕیزی عێراق
به‌مپێیه‌ش محه‌مه‌د سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه یاسای یه‌كگرتووی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له عێراق و كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته "فاكته‌ره به‌هێزه‌كه بۆ یه‌كگرتوویی عێراق".
له كۆتاییدا، په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی بێت یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، لای سه‌ركرده‌كانی به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ و په‌كین گرنگ نییه، چونكه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق.
PM:09:29:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت