دوو بڕیاری گرنگ لە سودانییەوە لەبارەی تەوتینی مووچەوە
وێستگەنیوز-
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردەوە، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی دارایی و ئابووریدا، كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كرد، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی بڕیاری داوە بۆ تەوتینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و ڕاسپاردنی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
جەختیشكراوەتەوە، "وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان نه‌ختینه (كاش) بن و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كار بهێنن له پاره‌دان و مامه‌ڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا".
بەپێی بڕیارەكە، له‌ڕێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه پێش 31ی 12ی 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه تا 1 ی 7ی 2025ـه‌وه ئەنجام بدرێت.
PM:06:20:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 8484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت