مەسرور بارزانی: پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
هەردوولا "هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات."
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە "پێویستە پێکهێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
PM:03:29:04/11/2024
ئهم بابهته 644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت