عەلی حەمە ساڵح: فەرموون یەکێتی بۆ تەوتینکردنی مووچە پلانی کرداری بە مووچە خۆران بڵێن


وێستگەنیوز_

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە و دەڵێت، "ئەو کات کە گوتم هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ 'تەوتين' نییە پەلامار دەدراین، فەرموون پلانی کرداری بە موچەخۆران بڵێن

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فایسبووک لە ڕێگەی پۆستیەکییەوە دەڵێت، " یەکێتی پێش هەڵبژاردن فۆرمێکی بە مووچەخۆران پڕکردەوە و گوتی: لە بانکیTBI موچە تەوتين دەکەین، ئێستە ئەو بانکە هاتوەتە نێو هەژماری من چی لەو فۆرمانە دەکەن ئایا ئەمە تەنیا بانگەشە بوو ؟"

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، " ئەو کات کە گوتم هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ توتينکردنی موچەی موچەخۆران نییە پەلامار دەدراین، فەرموون یەکێتی پلانی کرداری بە موچەخۆران بڵێن."

شایەنی باسە پێشترعەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست، لە راگەیاندراوێکیدا لە نێوان 'هەژماری من و تەوتین' وتی، "لە یەکەم رۆژی 'هەژماری من'دا ئێمە دژی بووین، چەندین هۆکاریشمان بۆ دژایەتیکردنی خستۆتەڕوو، خۆشبەختانە ئێستا زۆرێک لە هێزەکان دژن، هەر بۆیە پشتیوانی کردنی 'تەوتین' کارێکی زۆر باشە، بەڵام 'هەژماری من' بە لێدوانی سەرۆکی یەکێتی و کاندیدەکانی پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە."

هەروەها وتیشی، "لە ئێستادا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ تەوتینکردنی مووچە نییە، هیوادارم ئەمەی یەکێتی دەیکات بانگەشەیەک نەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە مانگەکانی ئایندە راستی دەردەکەوێت."

ئەم پۆستەی ئەمڕۆی عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی هەڵوێست لە کاتێکدایە، لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵێنی بە تەوتین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەداو ئەیوت، "پرسی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی هاتووە و ئەوەی خەڵك دەیەوێت ئێمە جێبەجێیدەکەین و هەولەکانمان لەپێناو ئەواندایە، لەو چوارچێوەیەشدا پاڵپشت بە یاسا کار بە 'تەوتین' دەکەین ئەمەش لە بەرژەوەندی موچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو."

جگە لەمەش بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەواوی فەرمانگە حکومیەکانی شاری سلێمانی کە مامەڵەی پڕکردنەوەی فڕۆمی 'هەژماری من'یان دەکرد راگیران و دەستکرا بە دابەشکردنی فۆڕمی تەوتین بۆ موچە خۆران.

بەڵام دوێنێ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024، بانکی بازرگانیی عێراق 'TBI' رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ پرۆژەی'هەژماری من' واژۆ کردووە بە مەبەستی بەجێکردنی مووچە.

بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەمی 2024، تیمی 'هەژماری من' رایگەیاند، "رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بانکی TBI هەفتەیەک پێش ئێستا کراوە و واژۆ کراوە."


 

 


PM:03:29:04/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت