نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 10 دیاریکرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تشرینی یەکەم راگەیاند و بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدەکانی بۆ مانگی 11 بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 4/11/2024 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7000) بۆ (8000) دیناره‌".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (165 بۆ 185) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت".

خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی دووەم بەمشێوەیە دەبێت:

- رۆژانە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1ی شەو کاردەکەن.
- کاتژمێر 1ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی.
- کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا 8ی بەیانی کاردەکەن.
- کاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ کارناکەن.

رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن. .

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.






PM:02:42:04/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت