کەشناسی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز_
بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبارێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی 11ـی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و هەندێک کات بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتەکانی ئێوارە، کاریگەریی دابارین بە لاوازی دەمێنێتەوە و بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسیی دەڵێت: ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 15پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
PM:01:26:04/11/2024
ئهم بابهته 2356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت