ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان قورس ده‌بێت و پێكهێنانی حكومه‌تیش قورس‌تر
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری پێشوو و سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان پێوایه كه كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان قورس ده‌بێت و پێكهێنانی حكومه‌تیش قورس‌تر، ده‌شڵێت: "یه‌كێتی په‌نا ده‌باته به‌ر كارتی 1/4 روبعی موعه‌ته‌ڵ بۆ ناچاركردنی پارتی بۆ رازیبوون به مه‌رجه‌كانی".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له نووسینێكدا له‌ژێر ناوی "یه‌كتی و 1/4 روبعی موعته‌ڵ (په‌كخه‌ر)" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021 په‌رله‌مانی فیدڕاڵ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر ڕێگای گرته‌به‌ر بۆ په‌كخستنی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی (پارتی +سونه+صدر) له گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م گرێدانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چاوسووركردنه‌وه، هیچیان ئه‌نجامێكی ئه‌و تۆی نه‌بوو تا به‌كارهێنانی 1/3 سلسی موعه‌ته‌ڵ (په‌كخه‌ر)، ناچاركردنی سه‌دریه‌كان به كشانه‌وه له په‌رله‌مان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی و پاشان جاده ته‌خت بوو بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی گرێدا و حكومه‌تی قوح ئیتاری پێكهات".
ناوبراو ده‌پرسێت: "ئایا یه‌كێتی ده‌توانیت ئه‌زمونی 1/3 سلسی موعه‌ته‌ڵ به‌كار بهێنێت و كارتی 1/4 موعه‌ته‌ڵ بكاته گرێكوێره‌ی پێكهێنانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پاشان پێكهێنانی حكومه‌ت ؟؟؟؟؟؟؟".
له نووسینه‌كه‌دا هه‌ر خۆی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و پێیوایه كه "به‌ڵێ ده‌توانێت. به‌ڵام !!! بۆ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها پێویست به 51 كورسی هه‌یه: كه پارتی + نه‌وه‌ی نوێ. یان. پارتی +یه‌كگرتوو ئه‌وه مویه‌سه‌ر ده‌بێت، كه‌سیش ناتوانێت گله‌یی له‌و دوو هێزه بكات كه بۆ ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه سازده‌كه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ده‌بێت حساب بۆ یه‌كێتی بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه، خۆ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش نه‌بن كه‌س ناتوانێت گله‌ییان لێبكات، ته‌نها ده‌بێت حساب بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن".
نووسیویشیه‌تی: "بۆیه بڕیاردان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ دروست ده‌كات، چونكه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه و ناشتوانرێت له‌نێوان هێزه‌كاندا له ئێسته‌دا گه‌وره‌ترین فراكسیۆن پێك بهێنرێت بۆیه هه‌رله یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه یه‌كێتی ده‌توانێت به‌و (23+2) كورسیه‌ی كه هه‌یه‌تی 1/4 روبعی موعه‌ته‌ڵ به‌كار بهێنێت بۆ پێداگری له مه‌رجه‌كانی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "چونكه ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م گرێدرا و یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نه‌بوو، ئه‌وا پارتی گرفته‌كه قوڵتر ناكاته‌وه و پۆسته‌كانی یه‌كێتی به بۆش به‌جێبهێڵێت، چونكه پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی زۆر ئه‌سته‌مه چونكه هیچ هێزێكی تر ئاماده‌ی به‌شداری پارتی ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، چونكه هه‌ركه‌س حكومه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی پێكهێناوه یان شه‌راكه‌تی كردووه به‌خه‌ساره‌ت مه‌ندی لێی ده‌رچووه، له‌كاتێكدا یه‌كگرتوو و هه‌ڵوێست و به‌ره‌ی گه‌لیش ناچنه ناو حكومه‌ت و هه‌ندێكیان بڕیاریشیان داوه".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به نه‌وه‌ی نوێش ، مانه‌وه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و شێوازه له ئۆپۆزسیۆنبوونیه‌وه ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌ی لێدێت".
ده‌شڵێت: "بۆیه به‌بڕوای من: یه‌كێتی په‌نا ده‌باته به‌ر كارتی 1/4 روبعی موعه‌ته‌ڵ بۆ ناچاركردنی پارتی به ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌كانی كه زۆر قورسن پارتی كه براوه‌ی یه‌كه‌می دیزاینكراوی ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌یه بچێته ژێر باری ئه‌و مه‌رجانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "كه‌واته كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان قورس ده‌بێت و پێكهێنانی حكومه‌تیش له‌و قورس‌تر".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ ئه‌گه‌ر هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره سازدانی له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق له ساڵی 2025دا".
PM:07:40:03/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 6936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت