هۆشدارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران
        
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو شەپۆلی بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە گرنگی دەزانین شۆفێرانی بەڕێز پابەندبن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
1- پابەندبوونی تەواو  بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی  خێرایی لەسەر شەقام و رێگەکان.
2- پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلەکانی بەردەمت. 
3- مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەی شەقامەکان.
4- پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابکەرەوە لە ( فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، ،تایەکان )
5- پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئوتومبیلەکەتدا هەبن ( ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر،پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).
6- لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت.
7- هەمیشە ئەم ژمارانەت لەبیربێت.
188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ.
115 بەرگری شارستانی.
104 پۆلیسی فریاکەوتن. 
122 فریاگوزاری تەندروستی.
        
        
PM:10:44:02/11/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									8488
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت