بافڵ تاڵەبانی بۆ مەحمود مەشهەدانی: پشتگیریت دەکەین


وێستگەنیوز-


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.


دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:


برای بەڕێزم دکتۆر محمود مشهەدانی


بەناوی خۆم و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆزبایتان لێدەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


ئێمە متمانەی تەواومان پێتە چونکە دڵنیاین کە بوونی ئێوە رۆڵی گرنگی پەرلەمان چالاک دەکات لە تەواوکردنی ئەو پابەندبوونانەی کە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا لەسەری رێککەوتین کاتێک ئەم حکومەتەمان پێکهێنا.


هەموو پشتگیری و هاوکارییەکتان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی رۆڵی گرنگتان.

بەهیوای سەرکەوتن.


بافڵ تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان




PM:10:45:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت