ئاوات شێخ جەناب لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-


وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای راگەیەندراوەكەی گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكومەت نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەم رادەستی سەرۆكی حكومەت كرد.


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند،”دوای راگەیەندراوەكەی گۆڕان بۆ كشانەوە لە حكومەت نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەم رادەستی سەرۆكی حكومەت كردووە و چاوەڕێی رێوشوێنە ئیدارییەکانم".


ئاماژەی بەوەکردووە، "دەستلەكاركێشانەوە ناكاتە ئەوەی بچیتەوە ماڵەوە، بەڵكو دەبێت دەور و تەسلیم بكەیت و كەسێك بێتە جێگەكەت ئیش و كارەكان راییبكات".


وتیشی، "وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم، ناشكرێت بەبێ وەرگرتنی ئەستۆپاكی وەزارەت جێبهێڵدرێت".






PM:09:11:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت