کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەبارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16پلەى سیلیزى
سۆران: 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
PM:01:39:31/10/2024
ئهم بابهته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت