سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ دەردەکات


وێستگەنیوز_

له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێميدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌ر سێ ناحيه‌ى (شاريا، مسێريك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، دەرکرد.
 
ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ 30ـی 10ـی 2024 ده‌رچووه‌، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئه‌م فه‌رمانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌به‌ر رۆشناييى نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و له‌ رۆژى ئيمزاكردنييه‌وه‌ واتە ئەمرۆ چوارشەممە، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
 
هەروەها دەڵێت، "هێنانه‌كايه‌ى ئه‌و سێ ناحيه‌ تازه‌يه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به‌ خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه".


AM:11:29:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت