ئه‌و 10 كاندیده‌ی به‌كه‌مترین ده‌نگ ده‌بنه‌ په‌رله‌مانتار


وێستگه‌نیوز-
به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان 10 كاندید به‌كه‌مترین ده‌نگ ده‌گه‌نه‌ په‌رله‌مان و ده‌بنه‌ په‌رله‌مانتار.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ‌ زۆر نزیكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان.

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار بازنه‌كه‌ 10 كاندید به‌ كه‌متر له‌ دوو هه‌زار ده‌نگ كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ هه‌شتیان ئافره‌تن.

وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و كاندیده‌ی به‌ كه‌مترین ده‌نگ ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتار 227 ده‌نگی هێناوه‌ و له‌ بازنه‌ی هه‌ولێره‌ و زۆرترینی نێو ئه‌و 10 كه‌سه‌ش هه‌زار و 994 ده‌نگی هێناوه‌ له‌ هه‌مان بازنه‌.

ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و 10 كاندیده‌یه‌ كه‌ به‌كه‌مترین ده‌نگ ده‌بنه‌ په‌رله‌مانتار:

1. ئالا غائب حوسامه‌دین فه‌خری، به‌ره‌ی گه‌ل بازنه‌ی هه‌ولێر 227 ده‌نگ.

2. سارا موحسن قادر عه‌لی، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بازنه‌ی هه‌ولێر 335 ده‌نگ.

3. ژاكاو عه‌بدوڵا حه‌مه‌ساڵح میران، پارتی بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ 470 ده‌نگ.

4. سازگار فه‌ریق عه‌بدوڵا محه‌ممه‌د، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بازنه‌ی سلێمانی 734 ده‌نگ.

5. داستان به‌هرام ڕه‌سول حه‌سه‌ن، یه‌كێتی بازنه‌ی هه‌ولێر هه‌زار و 468 ده‌نگ.

6. جوانڕۆ محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بازنه‌ی سلێمانی 1 هه‌زار و 561 ده‌نگ.

7. كه‌ژان محه‌ممه‌د كه‌ریم عه‌باس، پارتی بازنه‌ی سلێمانی  یه‌ك هه‌زار و 657 ده‌نگ.

8. نیشتمان مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین، یه‌كێتی بازنه‌ی هه‌ولێر هه‌زار و 819 ده‌نگ.

9. به‌ختیار حه‌مه‌ساڵح ئه‌حمه‌د وه‌لی، پارتی بازنه‌ی سلێمانی 1 هه‌زار و 915 ده‌نگ.

10. سه‌وسه‌ن كاكه‌مه‌م محه‌مه‌د مه‌ولود، نه‌وه‌ی نوێ بازنه‌ی هه‌ولێر هه‌زار و 994 ده‌نگ.




PM:09:36:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 5764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت