نێچیرڤان بارزانی: دیموكراسی له كوردستاندا له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروست خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی باش و له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروست خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئیدی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕی و ناكرێت دژی یه‌كدی قسه بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیداری مێری له دوایین پانێڵدا كه به ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ده‌وروبه‌رێكی پشێودا: دیدگا و ئاراسته‌كان"ه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، وتی: "مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبژاردن سه‌رچاوه‌ی ره‌وایه‌تیدانه به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دواكه‌وتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر خراپ بوو".
وتیشی: "هه‌ڵبژاردن گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تیی ده‌سه‌ڵات ده‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه بیباته‌وه. هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ئه‌و مۆدێله‌یان هه‌ڵبژاردووه؛ مه‌سه‌له‌ی دیموكراسییه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سدووقی ده‌سه‌ڵاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "براوه‌ی گه‌وره له‌م هه‌ڵبژاردنه، گه‌لی كوردستان و عێراق بوون، كه‌م نییه نزیكه‌ی 72٪ـی خه‌ڵك به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كرد".
باسی له‌وه‌شكرد كه "خۆشبه‌ختانه ده‌ڵێین به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه، پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی باش و له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروست خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات. له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا گه‌لی كوردستان سه‌لماندی پێویسته زیاتریشی بۆ بكرێت و سوپاس بكرێت. ئێوه ته‌سه‌وری ئه‌وه بكه‌ن؛ دوو حیزبی ركابه‌ر له یه‌ك كاتدا له هه‌ولێر بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد و هیچ كێشه‌یه‌كیش رووینه‌دا".
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش به‌شێكن له‌م میلـله‌ته و له لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئیدی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕی و ناكرێت هه‌ر له دۆخی هه‌ڵبژاردن بین و دژی یه‌كدی قسه بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه كه "هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دان، 72٪ـی خه‌ڵك به‌شداریی ده‌نگدانیان كردووه و به هێزه‌كان ده‌ڵێن، ده‌بێت له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێمه‌دا بن".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ین له پێكهێنانی حكومه‌ت، زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، چونكه دۆخی ناوچه‌كه له گۆڕاندایه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان جێهێشتووه و نابینه دوو ئیداره".
ئه‌مه‌ش به‌شێكی تره له وته‌كانی:
*حكومه‌تی هه‌رێم بێ پارتی و یه‌كێتی نابێت.
*لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دان.
*هیچ هێزێك هێنده كورسی نه‌هێناوه تا به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
* پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ پێگه‌ی هه‌رێم له به‌غدا گرنگه و ده‌بێت حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانی پێكبهێنرێت.
*به‌رپرسیارێتی خۆم وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌م.
*ده‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین.
*داوا له به‌غدا ده‌كه‌م ئابوورییانه بیر له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بكاته‌وه.
*مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندییه نه‌ك فیدڕاڵی.
PM:06:06:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت