نێچیرڤان بارزانی ستایشی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی خزمه‌ت و ماندووبوونی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستاندا كرد و رایگه‌یاند كه "به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/30 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ی كۆمسیۆن كرد كه سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان به‌ڕێوه برد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌رك و كاری كۆمسیۆن و بۆ پشتیوانی و هاریكاریی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق دووپات كرده‌وه و ستایشی خزمه‌ت و ماندووبوونیانی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد.
نێچیرڤان بارزانی داكۆكیی له‌وه كرده‌وه كه "به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامی رۆڵ و په‌رۆشی و دڵسۆزی و هاریكاریی كۆمسیۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمی ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن".
لای خۆیانه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنیان له نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمی كوردستان كرد و ستایشی ته‌واوی پرۆسه‌كه‌یان كرد، كه "هه‌ر له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، به شێوه‌یه‌ك كه جاری یه‌كه‌مه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هیچ تانه‌یه‌كی سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت".
PM:04:38:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت