کەشناسی وادەی بارانبارین و پێشبینی دابەزینی پلەی گەرمای راگەیاند


وێستگەنیوز_ 

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "سبەی ئەگەرى نمەباران لە گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی هەیە، بەڵام کورتخایەنە لەگەڵ خۆر ئاوابووندا کۆتایی دێت." دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێبکات و پلەی گەرما نزیکەی 8 پلە دابەزێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسایی دەبێت، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری هەیە سبەی نمەباران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ببارێت. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمەباران دەبێت لە هەندێک کاتدا."
  
هەروەها محەممەد کەمال ئاشکرایدەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە تایبەتی رۆژی یەکشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 

دەشڵێت: "یەکشەممە، بارانی سەرتاسەری باش دەبارێت، بەتایبەت لە سنووری هەولێر، سلێمانی و گەرمیان، رێژەی بارین زیاتر دەبێت و هەورەبرووسکەی تووندیشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها مەترسیی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاوی لێ دەکرێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 25  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 14پلەى سیلیزى
سۆران: 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
 


PM:03:11:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو