بافڵ تاڵەبانی: هەر کەس و لایەنێک لەپشت دروستکردنی دەنگە ساختەکەی من و کاک قوباد بێت دەیدەینە دادگا


وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، "هەر کەس و لایەنێک لەپشت دروستکردنی دەنگە ساختەکەی من و کاک قوباد بێت دەیدەینە دادگا."

ئەمرۆ چوارشەممە 30ـی 10ـی 2024، بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بەو تۆمارە دەنگیەی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە و وترا "بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، باس لە ساختەکاری هەڵبژاردن دەکەن؛ و سوکایەتی بە پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان دەکەن"، دەڵێت: هەر میدیا و لایەنێک لە پشت تەزویرکردنی دەنگی من و کاک قوباد بێت دەیدەینە دادگا. 

وتیشی: "ئەو دەنگە دەنێرمە دادگای نێودەوڵەتی؛ دەچینە باشترین کۆمپانیا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ئەمە درۆیە." 

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر میدیایەک کە ئەمەی بڵاوکردووەتەوە، لە هەر وڵاتێک مۆڵەتی هەیە، داوای لەسەر تۆماردەکەین و دەیدەینە دادگا. هەر بەرپرسێکیش دەستی لەمەدا هەبێت، ئەویش دەدەینە دادگا."


PM:02:32:30/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو