لاهور شێخ جەنگی کورسییەکەی لەدەستدەدات و ناچێتە پەرلەمان


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمان و دابەشکردنی کورسییەکانی بەسەر یەکێتی و پارتیدا بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەی کە دەکرێت لە کورسی "کۆتای ژن" لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و کاندیدی سەرکەوتووی لیستکەی کورسییەکەی لەدەستدەدات.

هۆگر چەتۆ، سەرۆكی تۆڕی شەمس و شارەزای كاروباری هەڵبژاردن بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە ببێت پارتی چوار ژن و یەکێتی پێنج ژن دەنێرتە پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کورسی کۆتای ژن  بەپێی باقی ئەقوا گۆڕانکاریی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەڵوێست کاندیدێکی دەگۆڕێت و یەکگرتووش بەهەمان شێوە، هەروەها لاهور شێخ جەنگی کاندیدی بەرەی گەل دەگۆڕێت بۆ ژنێک کە زۆرترین دەنگی هەیە".

بەپێی یاسای هەڵبژاردن بێت، ئەگەر لە کۆتا دەرەنجامی هەڵبژاردن کۆتای ژن دەستەبەر نەبوو کە 11 کورسییە، ئەوا کاندیدێکی پیاوێکی سەرکەوتوو یان زیاتری هەر لیستێکی کراوە دەگۆڕدێت ئەو ژنە کاندیدەی زۆرترین دەنگی هێناوە.


PM:09:08:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو