بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، "هێرشەکەی 'رژێمی زایۆنی چەند بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلامی گرتووەتەوە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی 10ـی 2024، دوای کۆتاییهاتنی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران، بارەگای بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ''سەرەڕای هۆشداریی پێشووی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە رژێمی تاوانکار و نایاسایی زایۆنی بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کردەوەیەکی شەڕفرۆشانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام."
 
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانیی وڵاتەکە 'سەرکەوتوو بووە و زیانێکی کەم و سنووردار بە هەندێک شوێنکەوتووە کە قەبارەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە دوای کۆتاییهاتنی هێرشەکە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە "سەرکەوتوو بووە" و ئەو فڕۆکانەی هێرشەکەیان کردووە، گەڕاونەتەوە بنکەی سەربازیی خۆیان. 


AM:08:43:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو