ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران


وێستگەنیوز_

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی 10ـی 2024، بەشی راگەیاندنی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگای تاران لەبارەی دەنگی چەند تەقنینەوەیەکی بەهێز کە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە بیسترا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ''دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری تاران کاردانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگاکە بوون بەرامبەر هەوڵی رژێمی زایۆنی بۆ هێرشکردنە سەر سێ خاڵ لە دەرەوەی تاران''.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، کەمێک بەر لە راگەیەندراوی بەرگریی ئاسمانیی پارێزگای تاران، میدیا ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند، "وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران دەستیپێکردووە و چەند شوێنێکی بۆمباران کردووە."

لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە "ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەڵامدانەوەی ئەو  هێرشە مووشەکانەیە کە ئێران لەسەرەتای ئەم مانگەدا کردییە سەر وڵاتەکەمان".

لەلایەکی دیکەوە ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێرانی دایەوە."

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی: "لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران کە چەند مانگێکە دەستیپێکردووە بۆ سەر ئیسرائیل، هێزەکانی بەرگرییمان هێرشی وردئ بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران کردووە."

ڕادیۆکە ڕاشیگەیاند "دەیان فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تاران، مەشهەد و وێستگەیەکی کارەبا لە کەرەج کردووە."

لای خۆیەوە مێدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە "تا ئێستا هیچ مووشەکێک بەر ناوەندە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تاران نەکەوتووە."

ئەمە دوای ئەوە دێت، لە 1ـی 10ـی 2024، تاران زیاتر لە 180 مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا و 3 بنکەی ئاسمانییان مووشەکباران کرد. پاشان ئێران ڕایگەیاند ئەو هێرشە لە وەڵامی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس، جەنەڕاڵێکی سوپای پاسداران و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبووڵلا بووە.


AM:08:38:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو