سبەینێ نەوت لە چەند ناوچەیەک دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-


دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەشدەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایگەیاند، "سبەینێ شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2024 لە قەزای کفری لە وێستگەی میر، لە ناحیەی رزگاری لە وێستگەی ئاسۆ، نەوتی سپی دابەشدەکرێت".


ئاماژە بەوەکراوە، "بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە نرخی 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت و پێویستە هاوڵاتییان (كۆپی رەنگاورەنگی فۆڕمی خۆراک 2020-2021 + کارتی نیشمانی)یان لەسەر یەک پەڕە پێبێت".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەر هاوڵاتییەک فۆڕمی خۆراکی قەزای کفری و ناحیەی رزگارییە، دەتوانێت سەردانی وێستگەی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەی".



PM:10:09:25/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو