واده‌ی ده‌ستپێكردنی بارانێكی زۆر له هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داھاتووه‌وه بارانی زۆر و باش ده‌ستپێده‌كات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینیه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن له‌سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو به‌دواوه شه‌پۆله‌كانی باران له‌ده‌ریای سوور و ناوه‌ڕاسته‌وه چالاك ئه‌بن به‌ڕووی عێراق و ھه‌رێمی كوردستانه‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ری بارانی باش بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ھه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بارانه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك".
هاوكات شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند كه "كۆتایی ئه‌م مانگه و به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، بارانی باش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت و له زۆرینه‌ی ناوچه‌كان په‌ڵه ده‌دات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزداین ، به‌ڵام شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی كردووه‌ته هه‌رێم و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به‌فر باریوه.
PM:03:05:25/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 6572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت