وەک پاڵپشتییەک بۆ لەنیا بەختیار، هاوڵاتی بایکۆتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی شاسوار عەبدولواحید دەکات
وێستگه‌نیوز-
دوای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسانی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن له‌نێویاندا لەنیا بەختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی بڕیاری دا بایكۆتی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكات.
له‌نوێترین كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه ناشایستە و نه‌گونجاوه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی بڕیاری دا بایكۆتی كۆنگره رۆژنامه‌انییه‌كانی بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نێردراوه، ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی ده‌ڵێت: "هه‌ڵده‌ستین به‌یایكۆتكردنی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی شاسوار عبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكاته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هێرشه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دایه كه "وه‌ڵامی درووستی پێ نییه، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن".
هاوڵاتی راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و بایكۆتی كۆنگره‌كانی ده‌كه‌ین، هیوادارین هاوكار و پاڵپشتمان بن".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌زگای میدیایی هاوڵاتی دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هێرشی کردە سەر خانمە پەیامنێری وێستگەنیوز لەنیا بەختیار لەسەر پرسیارێک و تۆمەتباری کرد بەوەی دەزگاکەی سەر بەدەسەڵاتە.
شاسوار عه‌بدولواحید ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوو گوێ له وه‌ڵامی له‌نیا به‌ختیار بگرێت و رێگه‌ی پێنه‌دا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی بداته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش ده‌زگای وێستگه‌نیوز راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه " شاسوار عه‌بدولواحید مامه‌ڵه‌ی فاشیانه له‌گه‌ڵ میدیادا ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای وێستگه‌نیوزدا هاتووه كه "ئێمه له‌ده‌زگای وێستگه‌نیوز سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و مامه‌ڵه داپڵۆسێنه‌رانه و فاشییانه كه زۆرجار له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كاندا ئه‌نجامیده‌دات، ده‌ڵێین ئه‌مه له‌كاتێكدایه حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرتۆته ده‌ست، به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، ئاخۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات؟".
پێشتریش شاسوار عه‌بدولواحید هێرشی كرده‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌یامنێری كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن له‌نێویاندا په‌یامنێری كه‌ناڵ 8.
PM:01:58:25/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 22192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت