سۆران عومه‌ر: گرێبه‌ستی كۆمپانیای (میرۆ سیستم)ی كۆریای باشور له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبوشێنرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌یه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه پێویسته گرێبه‌ستی كۆمپانیای (میرۆ سیستم)ی كۆریای باشور له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵوشێنرێته‌وه.
سۆران عومه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "كۆمپانیای میرۆ سیستم كه ساڵی 1999 دامه‌زراوه له‌بواری سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لكترۆنی، به‌داخه‌وه ئه‌م كۆمپانیا ئه‌زمونێكی ناشه‌فاف و گوماناوی هه‌یه به‌تایبه‌ت پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كۆنگۆ و عێراق له‌ساڵی 2018 و 2021".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌م كۆمپانیا له‌پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كۆنگۆ، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه خرایه لیستی سزاكان به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری خستۆته سه‌ر حسابی كۆمپانیای میرۆ سیستم له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له عێراقیش گرێبه‌ستی دابین كردنی پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لكترۆنی له‌گه‌ڵ میرۆ سیستم كراوه، چاودێری دارایی عێراق پاش وردبینی له‌گرێبه‌سته‌كه‌و كاری سیستمه ڕاپۆرتێكی (11) خاڵی له‌كه‌موكوڕیه‌كان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆن كردوه به‌ڵام پشتگوێ خراوه، پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌ی كۆمپانیای میرۆ ئه‌گه‌ر كرابێتیش ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته ڕوو بۆیه گومانی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كۆمپانیا هه‌یه به‌جۆرێك كه له‌هه‌ر وڵاتێك میرۆ سیستم پێداویستی دیجیتاڵی هه‌ڵبژاردن دابین بكات ئه‌مریكا له‌ڕێی USAID ڕازی نابێت هاوكاری مادی ئه‌و وڵاته‌و كۆمیسیۆنه‌كه‌ی بكرێت چونكه سیستمه‌كه‌ی قابیلی ده‌ستكاری و گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ جاری پێنجه‌م ئه‌م كۆمپانیا ئه‌نجامیدا!".
سۆران عومه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌م كۆمپانیا بازرگانیه و تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی بانكی كۆمپانیاكه و له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور پاره خراوه‌ته سه‌ر 49 هه‌ژماری بانكیان!".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌عێراقیش سه‌رۆكی پێشوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیا كردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 و باڵوێزی عێراق له‌كۆریای باشور نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی كۆریا كردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ئه‌لكترۆنیه دروستكراوی كۆمپانیای میرۆ نیه به‌ڵكو كۆكراوه‌و لێكدراوه، تێچوی گرێبه‌سته‌كه‌ی عێراق چه‌ندین ملیۆن دۆلاری بۆ زیادكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێ هۆكاره ڕاسته‌كه‌ی چیه! ئه‌وكاته به‌ئاشكرا ئه‌نجامه‌كان ده‌ستكاریكرا، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌ر به‌ڕه‌وتی صه‌در بوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار به‌ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه كرا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكرا ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت".
سۆران عومه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كه 2024/10/20 ئه‌نجامدرا، هه‌مان كۆمپانیا (میرۆ سیستم) ئه‌نجامیدا، هه‌رلایه‌نێك پاره‌ی دابێت و گه‌شتبێت به كۆمپانیاكه له‌ڕێی كه‌سانێكی شاره‌زای ناو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌نێوه‌ندگیری لایه‌ك ئه‌وه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌پرۆگرامی سیستمه‌كه‌دا بۆ ده‌ستكاری كراوه‌و به‌ملیۆنان دۆلار ئه‌نجامه‌كه‌یان به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستكاری كردووه له‌سه‌ر حسابی چه‌ند لایه‌نێكی دی كه ده‌نگه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی كه‌له‌بواری ئایتی و پرۆگرامین شاره‌زان ده‌زانن چۆن ئه‌م كاره دیزاین ده‌كرێت!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "كاتێك ئه‌م تۆمه‌تانه ئاراسته‌ی كۆمپانیای میرۆ ده‌كرێت، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك به‌چه‌قۆ یه‌كێك ده‌كوژێت بێن سكاڵا له‌و كارگه بكه‌ن كه چه‌قۆكه‌ی دروست كردووه، پێویسته سكاڵا له‌به‌كارهێنه‌ری چه‌قۆكه بكه‌ن! واته میرۆ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌ی ئێمه به‌كاردێنێ ئه‌و به‌رپرسیاره له ده‌ره‌نجامه‌كانی! ڕه‌دی ناكاته‌وه كه ئه‌م سیستمه به‌ئاسانی ده‌ستكاری ده‌كرێت و ئامێره‌كانی ئه‌وانیش پرۆسه‌كه به‌پێی ده‌سكاریكردنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن!".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "بۆ ئاشكراكردن و به‌رگرتن به‌م دیزانكردنه مه‌ترسیداره له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاكو گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میرۆ سیستم هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و به‌رپرس له‌ده‌سكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا بكرێت و ڕوبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی عێراقی له‌شاره‌زایانی ئایتی ده‌زگای ئه‌منی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی".
AM:12:05:25/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت