هۆشیار زێباری: دۆخه‌كه له هێمنی پێش زریان ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخه‌كه له‌هێمنی پێش زریان ده‌چێت.
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆرمی (ئێكس) نووسینێكی كورتی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت هه‌ر له جموجوڵی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی چالاك، كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆبوونه‌وه هه‌رێمییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، توندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌یدانی نێوان حزبوڵا و هێزه‌كانی ئیسرائیل له باشووری لوبنان و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 5ی تشرینی دووه‌می 2024. هه‌موویان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه هێمنی پێش زریانه بۆ هه‌مووان. ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌یه بۆ دۆخه‌كه".
ئه‌م بۆچوونه‌ی هۆشیار زێباری له كاتێكدایه كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانییه‌كان له گۆڕانێكی خێرادان.
PM:11:44:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت