حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان: گۆڕانكاری له رێگای كارته‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی نایه‌ت
وێستگه‌نیوز-
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو، به‌ڵام خواست و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر بۆ نان و كار و مه‌عیشه‌ت و ئازادی هه‌ر باقیه!، ده‌شڵێت: "گۆڕانكاری له رێگای كارته‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی نایه‌ت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له كه‌رنه‌ڤاڵی گێژكردن و به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵێنی درۆدا، پارتی به دروشمی چاكسازی و باشكردنی دۆخی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و یه‌كێتیش به دروشمی "حوكمڕانی ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ڕاده‌گرین" هاوكات لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به پڕوپاگه‌نده كردن بۆ چاكسازی و دانی به‌ڵێنی دامه‌زراندنی گه‌نجان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و گه‌لێك به‌ڵێنی درۆی تر، توانییان ڕێژه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان بكێشنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌گدان و به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێبكه‌ن".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌وان به چاونوقاندن له درۆن و بوردومانی توركیا و ئێران و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه وه‌ك به‌ردێكی گه‌وره له‌سه‌ر سینه‌ی خه‌ڵك سه‌نگینی كردووه، توانییان به ئامانجه گڵاوه‌كانی خۆیان بگه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان توانییان جارێكی تر ئه‌و قه‌واره له‌رزۆكه‌ی كه هه‌یه و بۆته جێگای كۆبوونه‌وه‌ی مشتێك له ئه‌حزابی بۆرژوازی گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی و خاوه‌نی كۆمپانیاكان، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی كوردستاندا بقه‌بڵێنن و شه‌رعیه‌تی پێبده‌نه‌وه".
ده‌شڵێت: "لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ و ئیسلامیه‌كان و هه‌ڵبراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، كه به خه‌ڵكیان وت ئێوه بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانتان، هیچ ڕێگایه‌كی ترتان له‌به‌رده‌م نییه، جگه له چاكسازی و به‌شداریكردنی فراوانتان له هه‌ڵبژاردندا".
حزبی كۆمۆنیست پێیوایه كه "یه‌كێتی و پارتی و حیزبه براوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شایی و لۆغان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه ده‌گێڕن، كه گوایه ده‌نگه‌كان و كورسیه‌كانیان زیادی كردووه، جگه‌له به‌رهه‌می لاكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و كورسیه‌كانی به‌سه‌ر خۆیاندا، شتێكی زیاتر نییه".
راشیگه‌یاندووه كه "واقعیه‌ته چینایه‌تی و سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و سروشتی ده‌سه‌ڵاتێكی حیزبی و میلیشیایی و مافیایی و بنه‌ماڵه‌یی، چه‌ندین جار ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه كه گۆڕانكاری له‌ڕێگای كارته‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی نایه‌ت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌دوای كه‌مپینێكی سێ هه‌فته‌یی له به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵێنی درۆ و خستنه‌گه‌ڕی ده‌زگای میدیای حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ گێژكردنی جه‌ماوه‌ر و ڕاكێشانیان بۆ به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. له‌م كه‌رنه‌ڤاڵی گێژكردن و به‌خشینه‌وه‌ی به‌لێنی درۆیه‌دا، پارتی به دروشمی چاكسازی و باشكردنی دۆخی ئابوری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و یه‌كیه‌تیش به دروشمی "حوكمڕانی ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ڕاده‌گرین" هاوكات لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به پڕوپاگه‌نده كردن بۆ چاكسازی و دانی به‌ڵێنی دامه‌زراندنی گه‌نجان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و گه‌لێك به‌ڵێنی درۆی تر، به‌هه‌مویان توانییان ڕێژه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان بكێشنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌گدانه‌وه و به‌شدارییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێبكه‌ن. ئه‌وان توانییان به ده‌ستگرتن و زیندوكردنه‌وه‌ی به‌ها و فه‌رهه‌نگه پیاوسالاری و پڕتوكاوه ناسیونالیستی و ئیسلامیه‌كانیانه‌وه، به ده‌ستبردن بۆ ته‌بلیغاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و خۆهه‌ڵواسینیان به ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یه‌وه، به ڕابردوپه‌رستی و پیرۆزكردنی سه‌ردار و شێخ و مه‌لا و سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه، به‌وه‌ی كه ژنان سێیه‌كی پیاوانن و هاولاتیانێكی توركمان و مه‌سیحی "كۆتا"ن، به چاونوقاندن له درۆن و بوردومانی توركیا و ئێران و هه‌موو ئه‌و دڵه‌راوكێیه‌ی كه وه‌ك به‌ردێكی گه‌وره له‌سه‌ر سینه‌ی خه‌ڵك سه‌نگینی كردووه، توانییان به ئامانجه گڵاوه‌كانی خۆیان بگه‌ن. وه له ئه‌نجامیشدا به هه‌موویان پارتی و یه‌كیه‌تییان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانایه‌وه و توانییان ئه‌و كاره له‌سه‌ر حسابی خۆشباوه‌ڕی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌وه‌ی كه له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م دوو حیزبه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كورت ده‌كه‌نه و ئه‌و سیسته‌مه ناوچه‌یی و میلیشیاییه حیزبیه ده‌گۆڕن، كه زیاتر له‌سی ساڵه ژیانی خه‌ڵك ده‌هارێ. ئه‌وان سه‌ركه‌وتوبون له‌م كه‌مپه‌ینه‌یاندا، به‌وه‌ی كه بۆ چوار ساڵی تر خه‌ڵكی كوردستان كۆتوبه‌ندی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێكی دواكه‌توو و سه‌راپا دژی خه‌ڵكی و مودافیعی سه‌رمایه‌دران و كۆمپانیاكانیان بكه‌نه‌وه ملیان و به‌دیار هه‌ژاری و نه‌داری و گێژاوێكی سیاسیه‌وه ڕایانبگرنه‌وه كه هه‌ر ساته و هه‌ر ڕۆژه قوربانی له خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و له لاوان و ژنان و فه‌رمانبه‌ران بسه‌نێت.
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان توانییان جارێكی تر ئه‌و قه‌واره له‌رزۆكه‌ی كه هه‌یه و بۆته جێگای كۆبوونه‌وه‌ی مشتێك له ئه‌حزابی بۆرژوازی گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی و خاوه‌نی كۆمپانیاكان، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی كوردستاندا بقه‌بڵێنن و شه‌رعیه‌تی پێبده‌نه‌وه و به خه‌ڵكیش بڵێن كه"قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێم ده‌ستكه‌وتی گه‌لی كورده" و نابێ له‌دژی ده‌ست بۆ ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی خۆتان به‌رن! هاوكات ئه‌وه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ و ئیسلامیه‌كان و هه‌ڵبراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، كه به خه‌ڵكیان وت ئێوه بۆ گه‌یشتن به داخوازیه‌كانتان، هیچ ڕێگایه‌كی ترتان له‌به‌رده‌م نییه، جگه له چاكسازی و به‌شداریكردنی فراوانتان له هه‌ڵبژاردندا. وتیان سندوقه‌كانی ده‌نگدان سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ گۆڕانكاری و ڕزگاربون له‌و سه‌دان ده‌ردومه‌ینه‌تیه‌ی كه ساڵه‌های ساڵه یه‌خه‌ی پێگرتوون.
په‌یامه‌كانی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و توركیا و ئێران و ده‌وڵه‌تانی تر و پیرۆزباییان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخسته‌وه كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هێشتا لایه‌نه‌گری پارتی و یه‌كیه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانن و ئاماده‌نین له‌و دیمكراسیه قه‌ومی و ئاینی و تایفه‌گه‌ریه‌ی كه له عێراقدا، به باڵای خه‌ڵكیان بڕیوه، ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست پێبكرێ له‌نێوان حیزبه‌كاندا. هاوكات پشتیوانی خۆیان له‌و سیسته‌مه مافیایی و گه‌نده‌ڵه ده‌ربڕی كه ڕۆژانه مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی هاوڵاتیان پێشێل ده‌كا و ڕۆژنامه‌نوسان زیندانی ده‌كا و به ملهوڕی و به‌زۆری چه‌ك ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌كان داده‌خا و زه‌حمه‌تكێشانێكی چایچی و گه‌نجان له ناوه‌ڕاستی شه‌قامدا ده‌كوژێ و ده‌ده‌نه به‌ر شه‌ق.
له‌كه‌نار ئه‌م ڕاستیانه‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ركه‌وت، ڕاستی و دروستی په‌یام و لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه‌ی سه‌لماند كه به ئاشكرا و ڕاشكاوانه به ده‌نگده‌رانمان وت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به خواستی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، پاش هه‌ڵگرتنی بایكۆتی پارتی، به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و لایه‌نه شیعیه‌كان دزاین كراوه و هیچ شتێك له‌پێگه‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناگۆڕێ. ئێمه وتمان ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، ده‌یڵێن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه و نه‌زیهه و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه و به چاودێری لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان سازدراوه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسازه و به به‌شداری و به ده‌نگی خه‌ڵك گۆڕانكاری به‌دی دێت، جگه‌له بانگه‌شه‌یه‌كی فریوكارانه و هه‌وڵدانیان بۆ ده‌ستكێشانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تی و خواسته‌كانیان، شتێكی تر نیه و شه‌ریكه‌به‌شن له قایمكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی بنه‌ماڵه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستانه‌وه. ئێمه وتمان جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان ئه‌گه‌ر داوا و خواستی هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاوی له گۆڕانكاری و باشكردنی ژیانی بڕیوه، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا نابێ فریوی بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌ڵێنه‌كانیان بخۆن و ده‌بێ وه‌ك ڕیزێكی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی و جیاواز له حیزبه‌كان و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان بۆ خواسته‌كانی خۆیان له مه‌یداندا بمێننه‌وه. بێگومان سه‌ره‌ڕای به‌شداری نه‌كردنی ڕێژه‌یه‌ك له ده‌نگده‌ران و دووسه‌د هه‌زار ده‌نگی پوچه‌ڵ و هه‌موو ئه‌و ته‌زویرات و فرتوفێڵه‌ی حیزبه‌كان، به‌شداریكردنی به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌لبژاردنه‌دا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌شه كه خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ملشكاندنی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه‌وتنه‌داوی ئه‌و وه‌همه‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به"لایه‌نێكی تاقینه‌كراوه" بده‌ن ده‌توانن گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن، له‌مه‌شدا هێز و توانای مه‌زنی خۆیان له‌بیر كرد. له‌كاتێكدا واقعیه‌ته چینایه‌تی و سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و سروشتی ده‌سه‌ڵاتێكی حیزبی و میلیشیایی و مافیایی و بنه‌ماڵه‌یی، چه‌ندین جار ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه كه گۆڕانكاری له‌ڕێگای كارته‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی نایه‌ت.
ئێستا كه یه‌كیه‌تی و پارتی و حیزبه براوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شایی و لۆغان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه ده‌گێڕن، كه گوایه ده‌نگه‌كان و كورسیه‌كانیان زیادی كردووه، جگه‌له به‌رهه‌می لاكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و كورسیه‌كانی به‌سه‌ر خۆیاندا، شتێكی زیاتر نییه. هاوكات ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه ده‌م و چاوه‌كانی په‌رله‌مانی تازه و زیاد و كه‌م كردنی كورسی لایه‌نه‌كان بگۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خواست و داواكانی خه‌ڵكه‌وه نییه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شایسته و ئینسانی. به‌تایبه‌تیش له سه‌ركه‌وتێكدا كه پارتی و یه‌كیه‌تی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م و دووه‌م دابنێته‌وه، له‌و ئه‌نجامه زیاتر تێناپه‌ڕێت كه هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌ی لێبه‌رهه‌م بێته‌وه، كه سێ ده‌هه‌یه ژیانی هاوڵاتیانی كوردستانی به هه‌زارویه‌ك ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌وه له قاڵبداوه. به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی لایه‌نه‌كان جگه‌له‌وه‌ی كاتیه و دره‌نگ یا زوو ناكۆكیه‌كان ده‌ته‌قنه‌وه و بۆمبی قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كان، له‌ژێر پێی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌تی تازه‌دا ده‌ته‌قنه‌وه. هاوكات دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌ڕێكه‌وتون، هێنده‌ی تر كێشه ناوخۆییه‌كان، كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و هاوكێشه‌ی تازه‌ی نێوانیان، سه‌راپای سیسته‌می حوكمڕانی له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی گه‌وره به‌ره‌وڕووده‌كاته‌وه. له سه‌رێكی تریشه‌وه هه‌ڵبژاردنێك كه ئه‌نجام درا، هه‌رگیز بڕیار نییه بێكاری و هه‌ژاری و ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تیه‌ی كه فیرعه‌ونه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نێو حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی بردۆته ئاسمان، چاره‌سه‌ر و كه‌م بكاته‌وه. بڕیار نییه كابینه‌ی تازه باجگیری و تاڵان و بڕۆ و زوڵم و زۆری كۆمپانیاكان له‌سه‌ر كرێكاران و هاوڵاتیان هه‌ڵگرێ و موچه و خزمه‌تگوزاریه‌كان و ویستی باشبژێوی دابینبكات. بڕیار نییه باری لاری "قه‌واره‌ی هه‌رێم" له فیدراڵیزمێكی قه‌ومی شكستخواردودا ڕاستبكاته‌وه و هه‌وڵی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ڕابگرێ. له یه‌ك وته‌دا بڕیار نییه هه‌ڵبژاردن شامی شه‌ریف بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر زوو ته‌پۆتۆزی هه‌ڵبژاردن ده‌ڕه‌وێته‌وه و جه‌ماوه‌ری ناڕازی په‌ی به راستیه‌كانی ژیانی خۆیان و ده‌سه‌ڵات ده‌به‌نه‌وه و ناوه‌ندی شه‌قام و شاره‌كان بۆ خواسته‌كانیان ده‌گرنه‌وه.
كرێكاران، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش!
هه‌ڵبژاردن ته‌واوبوو، به‌ڵام خواست و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێمه بۆ نان و كار و مه‌عیشه‌ت و ئازادی، بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، له شوێنی خۆیدا، نه‌ك هه‌ر به‌هێزی خۆیه‌وه ماوه، به‌ڵكو ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه یه‌خه‌ی هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بگرین كه به‌ڵێنی باشكردنی ژیانمانیان دا. كاتی ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ڕیزێكی چینایه‌تی و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و شۆڕشگێڕانه چاره‌نوسی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به‌ده‌سته‌وه بگرین. كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له ئێستاوه له ده‌وری داخوازیه‌كانمان كۆببینه‌وه و ناوه‌نده‌كانی كار و ژیانمان بكه‌ینه مه‌یدانی خۆنواندنی هێزی چینایه‌تی و ناڕازه‌زایه‌تیه‌كانمان. ده‌رسێك كه ده‌بێ له‌م هه‌ڵبژرادنه‌وه وه‌ریبگرین، جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تیمانه له هه‌موو حزبه بۆرژوازیه‌كان. دووركه‌وتنه‌وه‌مانه له‌فریوخواردن به پروپاگه‌نده و سیاسه‌ته‌كانیان. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت ژیانمان باشتر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌و یاریه گڵاوه بهێنین كه حزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌كان كه به‌ژیانی ئێمه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ژیانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ خۆمان و منداڵه‌كانمان له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیستمێك كه‌ب ۆرژوازی كورد دایمه‌زراندووه ده‌ركێشین و كۆتایی به هه‌موو ئه‌و ده‌رد و مه‌ینه‌تیانه بهێنین كه به‌رۆكی گرتوین، ده‌بێ ڕیزه‌كانی خۆمان یه‌كگرتو و ڕیكخراوبكه‌ین و به ئاسۆیه‌كی شۆڕشگێرانه‌ی چینایه‌تیه‌وه له مه‌یداندا ڕاوه‌ستین. دابینكردنی ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی و بردنی كوردستان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان تێدا ئاسوده بێت، ته‌نها به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و به هێزی یه‌كگرتوی جه‌ماوه‌ریمان مه‌یسه‌ر و مومكینه.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٤ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٤
PM:10:46:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت