كه‌جه‌كه: پابه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌ی ئاشتییه‌ین كه ئۆجه‌لان په‌ره‌ی پێداوه
وێستگه‌نیوز-
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایگه‌یاند كه "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك" پابه‌ندی هه‌ڵوێستی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌بن له‌باره‌ی پرسی ئاشتی، ده‌شڵێت: "به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆحه‌لان ئاشتی له توركیا به‌رقه‌رار ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له ڕۆژی چوارشه‌مه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) ئه‌نجام درا، دوای پێنج ساڵ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر گرنگه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌واڵ وه‌رگرتن له ڕێبه‌ر ئاپۆ ئێمه، گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمانی زۆر دڵخۆش كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئۆجه‌لان به ڕوونی دیاری كرد كه به‌رپرسیارێتی مێژوویی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كان دابین بكرێن، ئه‌و ڕۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ری سیاسیی دیموكراتی كێشه‌ی كورد ده‌گێڕێت".
كه‌جه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "لایه‌نی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی كورد ئاپۆیه، ئاشتیی له توركیاش به قبوڵكردنی ئاپۆ وه‌ك لایه‌ن ده‌كرێت، ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ر له‌و بڕوایه‌داین كه دیموكراتیبوونی توركیا به چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی كورده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردیش به دیموكراتیبوونی توركیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان نیشان داوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌وترێت كه چالاكییه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م چالاكییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه كرابێت، ئه‌وا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) لێدوانی پێویستی ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌یانه‌وێت وا نیشان بدرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م چالاكییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه نییه".
PM:09:45:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت