گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك بازنه‌یی بوایه، چی رووی ده‌دا؟
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له بری چوار بازنه‌یی، یه‌ك بازنه‌یی بوایه، گۆڕانكارییه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كاندا ده‌كات.
ئارام جه‌مال سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له خشته‌یه‌كدا ئه‌نجامی ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه‌یی و یه‌ك بازنه‌یی به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوویان خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی خشته‌كه گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوازی یه‌ك بازنه‌یی بوایه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان زیادی ده‌كرد و له 39 كورسییه‌وه ده‌بوو به 42 كورسی. به‌پێچه‌وانه‌وه ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌می ده‌كرد و له 23 كورسییه‌وه ده‌بووه 22 كورسی.
هه‌روه‌ك ژماره‌ی كورسییه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات و هه‌ر 15 كورسی ده‌بوو، به‌ڵام ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له 7 كورسییه‌وه كه‌می ده‌كرد بۆ 6 كورسی.
هاوكات ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ده‌هات گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی بوایه به جۆرێك ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بووه چوار و ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ڵوێست ده‌بووه سێ كورسی.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی كورسییه‌كانی به‌ره‌ی گه‌ل كه 2 كورسییه و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌ك كورسییه وه‌ك خۆی ده‌بوو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاقه كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا.
PM:06:42:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت