وه‌زارەتی سامانه سروشتییه‌كان ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ڕایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 75 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر زیاتر له 373 هه‌زار خێزان له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی زاخۆ و سۆران دابه‌ش كراوه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی فه‌رمانی وه‌زارتی سامانه سروشتیه‌كان كه واژۆی فه‌لاح مه‌لود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌سه‌ره، تا ئێستا نزیكه‌ی 75 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر زیاتر له 373 هه‌زار خێزان دابه‌ش كراوه و ده‌كاته رێژه‌ی نزیكه 35%ی كۆی نه‌وتی دابه‌شكراو.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه كه "له پارێزگای هه‌ولێر 26 ملیۆن و 33 هه‌زار و 600 لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 130 هه‌زار و 168 خێزاندا دابه‌شكراوه كه ڕێژه‌كه‌ی 31.5%، هه‌روه‌ها 284 هه‌زار و 872 خێزان ماوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له پارێزگای سلێمانی 23 ملیۆن و 222 هه‌زار و 800 لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 116 هه‌زار و 114 خێزاندا دابه‌شكراوه به‌ڕێژه‌ی 22.5%، هه‌روه‌ها 402 هه‌زار و 886 خێزان ماوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت.
له به‌شێكی تری ئاماره‌كه‌دا هاتووه كه "له پارێزگای دهۆك 10 ملیۆن و 996 هه‌زار لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 54 هه‌زار و 980 خێزاندا دابه‌شكراوه به‌ڕێژه‌ی 24.5%، هه‌روه‌ها 170 هه‌زار و 20 هه‌زار خێزان ماوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ ملیۆن و 946 هه‌زار لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 19 هه‌زار و 730 خێزاندا دابه‌شكراوه به‌ڕێژه‌ی 64%، هه‌روه‌ها 11 هه‌زار و 270 خێزان ماوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راشیگه‌یاندووه كه "له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، دو ملیۆن و 825 هه‌زار لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 14 هه‌زار و 260 خێزاندا دابه‌شكراوه و 50 هه‌زار و 740 خێزان ماوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت. هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش حه‌وت ملیۆن و 634 هه‌زار و 800 لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 38 هه‌زار و 174 خێزاندا دابه‌شكراوه و 50 هه‌زار و 339 خێزان اوه كه نه‌وتی سپیان به‌سه‌ردا دابه‌س بكرێت.
ئه‌و نه‌وته‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له به‌رامبه‌ر هه‌ر 200 لیترێكی، 104 هه‌زار له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه.
PM:05:04:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت