شاسوار عه‌بدولواحید مامه‌ڵه‌ی فاشیانه له‌گه‌ڵ میدیادا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌ڵامێك بۆ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
شاسوار عه‌بدولواحید له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له‌وه‌ڵامی پرسیاری له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوزدا كه لێی پرسی: ساڵی 2018 له‌كۆی 8 كورسی ته‌نها 3 كورسیت بۆ مایه‌وه ئایا ئه‌مجاره چۆن پارێزگاری له‌م 15 كورسییه ده‌كه‌ی؟
شاسوار عه‌بدولواحید له‌وه‌ڵامدا وتی: وێستگه‌نیوز سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته بۆیه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ی.
له‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به له‌نیا به‌ختیار نه‌دا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی بداته‌وه.
هه‌ربۆیه به‌پێویستی ده‌زانین بۆڕای گشتی رابگه‌یه‌نین ناكرێت بۆ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسێۆن كه له‌ئێستادا خاوه‌نی 15 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه، هێنده مامه‌ڵه‌ی داپلۆسێنه‌رانه و فاشییانه له‌گه‌ڵ میدیاكاندا بكات، كه هه‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یامنێرێكی تر كردوه. یان هه‌ر په‌یامنێرێك پرسیارێكی لێ‌كرد به‌دڵی نه‌بوو یه‌كسه‌ر به‌توندی وه‌ڵامی بداته‌وه‌و پاشان له‌بری وه‌ڵامی پرسیاره‌كه سه‌ركوتی په‌یامنێر بكات وتۆمه‌ت بۆ ده‌زگاكه‌ی دروستبكات.
ئێمه له‌ده‌زگای وێستگه‌نیوز سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و مامه‌ڵه داپڵۆسێنه‌رانه و فاشییانه كه زۆرجار له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كاندا ئه‌نجامیده‌دات، ده‌ڵێین ئه‌مه له‌كاتێكدایه حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرتۆته ده‌ست، به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، ئاخۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات؟
هاوكات بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كه بودجه‌و سه‌رچاوه‌ی ده‌زگاكه‌مان ریكلامی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ن كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌یه ڕیكلام له‌كه‌ناڵی NRT ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕیكلامكردن بۆ كۆمپانیاكان، وێستگه‌نیوز بخاته به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وا بێ گومان بۆ كۆمپانیاكانی خۆشی هه‌ر وایه و ڕاسته و كه‌ناڵه‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌مێكه له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌گه‌ر سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ی كۆمپانیا و بانك مایه‌ی له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ئه‌وا ده‌مێكه كۆمپانیاكه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وێ سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ستداوه.
PM:04:21:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت