کۆمەڵی دادگەریی: هەڵوێستی تووندمان دەبێت


وێستگەنیوز-


ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، "کۆمەڵ هەڵویستی توندی دەبێت".


لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەتدەکاتەوە".


دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:


بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان


جەماوەری کوردستان


حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان


ئەندام و لایەنگران و دەنگ دەرانی کۆمەڵ


ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەهەندێ گۆڕانکاری کەلەیاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کەلەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ،ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە،بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لەساختەکاری نەکرا بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراوو بوو بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکا،


هەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان،بۆئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ بەڵکو لەدەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەد دەکاتەوە.


ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تاسزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایە لایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی هاوڵاتیاندا گرتوە،ستەم و گەندەڵیان کردوە،ئەگەر ساختەنەبێ چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم دەکات، دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیاریەکان گەشتینە ئەوڕاستیەی بەمەبەست و بەرنامە بۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر.


ئەم ساختەکاریە لای ئێمە قبوڵ کراو نیە و هەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵادەکەین لەکۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.


ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لەحکومەت بەشدار نابین بەڵکو لەڕاوێژو باس و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاین کراوکەپێک هاتەکەی بەدەرەلە خواستی هاوڵاتیان بەشداری نەکەین،بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کۆمەڵ سەربەخۆیە لەهەر هەنگاوو بڕیارێک لەداهاتوو، هەرئەم سەربەخۆیی بونەشە کەکۆمەڵ لەدەرەوەی هاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێ.


لەگەڵ لایەنەناڕازیەکانی تریش لە هماهەنگی و وت و وێژ دەبین و پشتیوان بەخوداداکۆکی لەدەنگی دزراوی هاوڵاتیان دەکەین...


کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئەنجومەنی باڵا


٢٤/١٠/٢٠٢



PM:03:29:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت