ئۆجەلان لە ئیمراڵییەوە چ پەیامێکی هەبووە؟


وێستگەنیوز-


دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ و نیو عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان و خانەوادەکەی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتوو لەبارەی راگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2024، عومەر ئۆجەلان, پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دوێنێ 23ی تشرینی یەکەم دوای تێپەرێنی زیاتر لە دوو ساڵ و نیو و نەبینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ لەگەڵ خانەوادەکەمان چاومان پێیکەوت و سەردانمان کرد".


لە دیدارەکەی نێوانیاندا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕێگەی عومەر ئۆجەلانی برازایەوە، پەیامێکی لەبارەی راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەگەر هەلومەرجەکان لە باربن، من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە کە ئەم پرۆسەیە لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژیەوە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی".


دەربارەی بارودۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، عومەر ئۆجەلانی برازای رایگەیاند، "بارودۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان زۆر باش و جێگیرەو سڵاوی گەرمی بۆ هەمووان هەیە."


لە کۆتایدا عومەر ئۆجەلان وتیشی "هیوادارم سەردانیکردنی خێزانی کە مافێکی یاساییە، بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە بۆ لای عەبدوڵلا ئۆجەلان بەردەوامی هەبێت."



PM:12:50:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت