کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی سەرمایەی راگەیاند


 

وێستگەنیوز-


لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی توندی سەرما رووی لە هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "بڕیارە تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوامی هەبێت و لە سبەی هەینی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پەیوەست بە کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، "بە گشتی ئاسمانی ئەمڕۆ لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری باران بارین هەیە".


کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، "سبەی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزکەیی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت".


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر: 24 پلەی سیلیزی


سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى


دهۆک: 24 پلەی سیلیزى


کەرکوک: 25 پلەی سیلیزى


هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى


زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى


حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى


سۆران: 22 پلەى سیلیزى


گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى




 


AM:11:23:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت