نەتەوە یەککگرتووەکان: هەڵوێستمان بەرامبەر هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە دەبێت
وێستگەنیوز-
دوا بە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ لە لایەن چەند چەکدارێک بۆ سەر کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی تورکیا (تای) ئەنجامدراو و چەندین کوژرا و برینداری لێکەوەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هاتنە دەنگ و هێرشەکەی بە (تیرۆرست) ناوبرد و رایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆستییە دەکەین و هاوسۆز دەبین لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا".
ئەمڕۆ پێنچشەممە 24ی تشرینی یەکەم، فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە هێرشەکەی دوێنێی نزیک ئەنقەرە رایگەیاند، "ئەم هێرشە بە هێرشێکی تیرۆرستی ناوزەند دەکەین و بە توندی ئیدانەی دەکەین."
هاوکات جێگری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و بە هاوسۆزییەوە لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا دەبێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە لە لایەن ژن و پیاوێکەوە هێرشکرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە، دوای ئەوەی تەقینەوەیەک روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشبەرەکاندا روویدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون."
AM:10:27:24/10/2024
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت