توركیا باشوور و رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
سوپای توركیا بۆردوومانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی له رۆژئاوای كوردستان كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانی هه‌یه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی شارۆچكه‌ی ماوه‌ت له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مشه‌و فڕۆكه له سنووری شارباژێڕی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، له نزیك گوندی گه‌ڵاڵه چیای ئاسۆسی بۆردوومان كردووه.
وتیشی: "دووجار لەڕێگەی درۆنەوە چیای ئاسۆس لەسنووری گوندی گەڵاڵەی سەر بەقەزای ماوەت بۆردومانکراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆردوومانه‌كه له شوێنی گوندنشینانه‌وه دوور بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه به ئاسانی ده‌نگی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و ساتی بۆردوومانه‌كه‌یان بیستووه و برووسكه و ئاگریان بینیووه.
هاوكات به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی توركیا شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌تی شه‌هبای له‌ڕۆژئاوای كوردستان تۆپبارانكرد و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ناوه‌ندی ئه‌منی شاری كۆبانێیان بۆردومانكردو جگه‌له‌وه‌ش فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی كۆچه‌ره‌تانی سه‌ر به‌دێریكیان بۆردومانكرد.
PM:11:49:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت