شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاییهاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاییهاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "پله‌ی گه‌رمی به‌جیاوازی ناوچه‌كانی ھه‌رێم 8 بۆ 15 پله له‌خوار ئاستی ئاساییه بۆ ئه‌م كاته‌ی ساڵ!".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله سه‌رمایه بۆ سبه‌ی پێنجشه‌مه‌ش به‌رده‌وامی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بای باكوری رۆژھه‌ڵات له ناوچه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم كه وایكردوه كه‌شێكی سارد و زستانه‌یی ھه‌ستپێبكرێت".
ده‌شڵێت: "له رۆژی ھه‌ینیه‌وه 25/10/2024 پله‌ی گه‌رمی كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به‌ڕێژه‌ی 2 بۆ 3 پله و تا كۆتای مانگ جێگیر ئه‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه راشیگه‌یاندووه كه "كه‌شی ناوچه‌كه‌ش تا كۆتای مانگ به‌سه‌قامگیری ئه‌مێنێته‌وه".
PM:11:12:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت