مه‌سرور بارزانی: هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌ركۆنه ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان "هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی" ئه‌نقه‌ره سه‌ركۆنه ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كه‌م".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیویه‌تی: "هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌ركۆنه ده‌كه‌م و پرسه‌ی و سه‌ره‌خۆشی خۆمم گه‌یانده هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كه‌م و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".
ئه‌م په‌یامه دوای ئه‌وه دێت كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی توركیا (توساش) له ئه‌نقه‌ره و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌كه روویدا. پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رووبدات، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا روویدا. وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه برینداربوون.
PM:10:51:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت