كۆمسیۆن 3 بڕیاری سزادانی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سێ بڕیار بۆ سزادانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و دوو كاندید ده‌ركرد و بڕیاری پێبژاردنی دان.
له بڕیاری یه‌كه‌میدا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كرد، بڕیاریدا به غه‌رامه‌كردنی (ڕامی نوری سیاوش) كاندیدی كۆتای كریستیان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن.
هاوكات له بڕیارێكی دیكه‌یدا سزای غه‌رامه‌ی به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار به‌سه‌ر (باخان ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان)ی كاندیدی پارتی له سنووری سلێمانی به‌هه‌مان هۆكاری سه‌ره‌وه سه‌پاند.
له بڕیارێكی دیكه‌دا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ره‌ڕای سزادانی "نه‌وه‌ی نوێ" به غه‌رامه به بڕی پێنج ملیۆن دینار به‌هۆی پێشێلكردنی رێنمایی ڕاگرتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، داواش له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی "ئێن ئاڕ تی"ی سه‌ر جوڵانه‌وه‌كه به‌هه‌مان هۆكار بگرێته‌به‌ر.
PM:10:44:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 5080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت