نێچیرڤان بارزانی‌: له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومه‌تی توركیا له‌ دژی تیرۆریزم ده‌وه‌ستین


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی "هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی" ئه‌مڕۆی پایته‌ختی توركیا ده‌كات، ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومه‌تی توركیا له‌ دژی تیرۆریزم ده‌وه‌ستین".

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس رایگه‌یاند "سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌م".

نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی‌: "نزا بۆ خێزانی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌م و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومه‌تی توركیا له‌ دژی تیرۆریزم ده‌وه‌ستین".

ئه‌م په‌یامه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 23ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆمپانیای‌ پیشه‌سازی‌ فڕۆكه‌وانی‌ توركیا (توساش) له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ روویدا. پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ رووبدات، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیادا روویدا. وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له‌ هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.


PM:09:00:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو